به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تا ئێستا جۆ بایدن، کاندیدی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا توانیویەتی 238 دەنگی ئەلکتراڵ وەدەست بێنێت بەڵام لە بەرانبەردا ترامپ 210 دەنگی ئەلکتراڵی وەدەست هێناوە.
ترامپ لە ویلایەتەکانی لۆئیزیانا 8 دەنگی ئەلکتراڵ، داکوتای باکووری 3 دەنگی ئەلکتراڵ، داکوتای باشووری 3 دەنگی ئەلکتراڵ، وایۆمینگ 3 دەنگی ئەلکتراڵ و نەبراسکا 3 دەنگی ئەلکتراڵی بردۆتەوە.
ترامپ لە فلۆریدا و پێنسێلوانیا کە زۆر ویلایەتێکی گرینگ و یەکلا کەرەوە دێنە ئەژمار توانیویەتی وەپێش بایدن کەوێت.
هاوکات جۆ بایدن توانیویەتی لە ویلایەتی نیۆیۆرک 29 دەنگی ئەلکتراڵ و لە نیۆ مەکزیکۆ 5 دەنگی ئەلکتراڵ وەدەست بێنێت و لە کالیفۆرنیا و واشنتۆن بایدن توانیویەتی باڵاترین دەنگ وەدەست بێنێت.
342/